دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣ پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگای سلێمانی هەژاند و زۆربەی هاوڵاتیان هەستیان پێکرد.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٤. کاتژمێر ١:٥٧ خوولەک بوومەلەرزەیەك لە ناوچەی شارباژێڕ لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویدا و بەشێكی زۆری هاووڵاتیان هەستیان پێی كردووە.
بوومەلەرزەكە لە ناوچەی پێنجوێنن و شارباژێڕ بووە و چەقی بوومەلەرزەكە لە گوندی (زەلان) بووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان بوومەلەرزەكە بە گوڕی ٣ پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی ٦ كیلۆمەتر لە ناخی زەوی بووە.