رێکخراوی پەی: دوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی تەمەنی پەرلەمان ئەوانەی مووچەیان وەرگرتووە نایاسیی بوو

دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردەوگەشەپێدان لە راپۆرتێکدا لەبارەی داوای خانەنشینی ئەو کەسانەی دوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی تەمەنی پەرلەمان سوێندییاساییان خوارد رایگەیاند" ئەو ماوەیەی پەرلەمانتاران موچەیان وەرگرتبوو نایاسایی بوو، دەبوایەموچەكان بۆ خەزێنەی گشتی بگێڕنەوە، بەلام هیچ پەرلەمانتارێك موچەكەینەگێڕایەوە، بەوانەشەوە كە لە ئێستادا لیستیان دروستكردووە، یا لەنێوحزبەكانیاندا خۆیان كاندید كردۆتەوە".

ئەوەشی خستووەتەوڕوو " ئێمە لە دامەزراوەی پەی، چەندین راپۆرتمان بۆ رای گشتی بڵاو كردەوە،دەیان یادداشتمان پێشكەش بە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد، هەر لەسەرۆكایەتیەكانی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی دادوەریەوە تا وەزارەتی دارایی، بەڵام سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بەردەوام بوون لە پێدانی موچە نایاساییەكە".

دەقی راپۆرتەکە: 

لەبارەی داوای خانەنشینی ئەو بەڕێزانەی
دوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی تەمەنی پەرلەمان سوێندییاساییان خوارد
 
دوابەدوای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لە (9/10/2022)، چەندئەندامێكی پەرلەمان وەك هەڵوێست وەرگرتن دژی ئەم كارە نایاساییە دەستیانلەكار كێشایەوە، بۆ شوێنگرتنەوەیان چەند بەربژێرێك بەپێی ریزبەندیدەنگەكانیان شوێنیان گرتنەوەو سوێندی یاساییان خوارد، دواتر لە(30/5/2023) دادگەی ئیتیحادی بڕیاری نادەستوریبوونی درێژكردنەوەیتەمەنی پەرلەمانیدا، ئەو ماوەیەی لە (6/11/2022) تا (30/5/2023) ی بەنایاسایی دانا، بەمەش سەرجەم ئەو یاساو بڕیارانەی پەرلەمان دابوونی، ئەوهەنگاوانەی نابووی لە پڕكردنەوەی شوێنی ئەندامە دەستلەكاركێشاوەكان بەئەندامی نوێ و سوێندخواردنیان، پوچەڵ كرانەوە. هەر بەپێی بڕیارەكەیدادگە، ئەو ماوەیەی پەرلەمانتاران موچەیان وەرگرتبوو نایاسایی بوو، دەبوایەموچەكان بۆ خەزێنەی گشتی بگێڕنەوە، بەلام هیچ پەرلەمانتارێك موچەكەینەگێڕایەوە، بەوانەشەوە كە لە ئێستادا لیستیان دروستكردووە، یا لەنێوحزبەكانیاندا خۆیان كاندید كردۆتەوە!  

ئێمە لە دامەزراوەی پەی، چەندین راپۆرتمان بۆ رای گشتی بڵاو كردەوە،دەیان یادداشتمان پێشكەش بە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد، هەر لەسەرۆكایەتیەكانی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی دادوەریەوە تا وەزارەتی دارایی، بەڵام سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بەردەوام بوون لە پێدانی موچە نایاساییەكە، یادداشتمان پێشكەش بەدامەزراوەكانی (داواكاری گشتی، دەستەی نەزاهە، دیوانی چاودێری دارایی) كرد، بەڵام ئەوانیش كە ئەركی خۆیان بوو بەدواداچوون بكەن و رێگر بن، كەچی هیچكامیان دەنگیان لێوە نەهات!

سەرباری هەموو ئەوانە، پێنج لەو بەربژێرانەی لە دوای (6/11/2022) بەنایاسایی سوێندیان خواردبوو، كە بریتین لە (سۆز عەبدولقادرعەبدولڕەحمان) و (دلێر عەبدولخالق حاجی) لە بزوتنەوەی گۆڕان، (عەبدوڵلاحەسەن حەمەد) و (لەیلا عەلی عەبدولعەزیز) لە بزوتنەوەی ئیسلامی، (بێروان فەقێ‌ ئیسماعیل) لە یەكگرتووی ئیسلامی (هەر بۆ زانیاری دوایسوێندخواردنی بێروان فەقێ‌ لە پەرلەمان، یەكگرتووی ئیسلامی ناوبراوی لەریزەكانی خۆی دەركرد)، لە سەرەتای مانگی تەموزی داوایان كرد هاوشێوەیپەرلەمانتارەكانی خولی پێنج مامەڵەی خانەنشینیان بۆ بكرێت، بەڵامبەهۆی نایاسایی بوونی كەیسەكەیانەوە سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەماننەچووە ژێر باری ئەو لێپرسراویەتیەوە، دواتر لە (13/11/2023) هەر پێنجیانلە یادداشتێكدا داوایان لە سەرۆكایەتی دیوان كردەوە مامەڵەیخانەنشینیان بۆ بكات، لە یادداشتەكەیاندا هاتبوو: "بە پشت بەستن بەبڕیاری ژمارە (12952) لە (12/10/2023)ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیكوردستان، بڕگەی سێیەمی تایبەت بە كارپێكردنی ئەو یاساو بڕیارانەی لەدوای (6/11/2022) لە پەرلەمانی كوردستان درچوون، كە لە دوای ئەو بەروارەوەسوێندی یاساییان خواردووە خانەنشین بكرێن". مەبەست لەو بڕیارەیئەنجومەنی وەزیران كە بە ژمارە (12952) كە لە (12/10/2023) دەریكردووە،تیایدا هاتووە كار بەو یاسایانە بكرێت كە لەدوای درێژكردنەوەی تەمەنیپەرلەمان دەرچوێنراون، بەپێی ئەمە بەربژێرە سوێندخواردووەكانمەبەستیان بوو ئەو ماوەیەی لەپەرلەمان بوون بە یاسایی بۆیان هەژماربكرێت، ئەمەش پێچەوانەی یاسا و بڕیاری دادگا بوو!

بەپێی زانیارییەكانی دامەزراوەی پەی، سەرۆكایەتی دیوان بەبێ ئەوەیپشتگیرییان لێ بكات، لە ژێر فشاردا تەنها یادداشتەكەیانی ئاراستەیئەنجومەنی وەزیران كرد، دواتر داواكارییەكە برایە كۆبوونەوەی ئەنجومەنیوەزیران و لە رۆژی (27/3/2024) یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە بوو، یازیئەوەیان هەبوو هەر پێنجیان خانەنشین بكەن.

شایانی باسە ئەو بەرێزانە یەكێكیان تەنها (5) مانگ، چوارەكەیتریشیان تەنها دوو مانگ و پانزە رۆژ لەپەرلەمان دەوامیان كردبوو. لەو ماوەیەدبە هەر پێنجیان بڕی (172.200.000) سەد و حەفتاو دوو ملیۆن دیناریان وەكموچە وەرگرتبوو. كەچی بە نایاسایی داوای خانەنشینیشان دەكرد، وەك ئەوەیبیریان چووبێت ئەو ماوە كورتەی لە پەرلەمان بوون بە یاساداڕێژەر (مشرع) و پارێزەری یاسا ناوبراون!
سەرباری ئەوەی خواستی خانەنشینكردن بۆ ئەو پێنج بەڕێزەوبەدەمەوەچوونی داواكەیان هەبوو لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بەڵام بەهۆینایاساییبوونی كەیسەكەو دروستكردنی فشاری مەدەنیەوە كارەكە ئەنجامنەدرا. چونكە ئەگەر بكرابوایە و دواتر هەر كەسێك لە دادگەی ئیتیحادی سكاڵایتۆمار بكردایە، دادگا لەبەرژەوەندی سكاڵاكار و لە دژی حكومەتی هەرێم بڕیاریدەدا و خانەنشین بوونە نایاساییەكان هەڵدەوەشانەوە.

ئێمە لە دامەزراوەی پەی، لەپێناو سەروەری یاسا و دادی كۆمەڵایەتیدا،وەك ئەركێكی مەدەنی خۆمان لەكات و ساتی خۆیدا كارمان لەسەر كردووەوفشاری مەدەنیمان كردووەو رای گشتیمان لێی ئاگادار كردۆتەوە،نەشماندەویست زیاتر لەسەر ئەو بابەتە قسە بكەین، بەڵام لەم چەند رۆژەدایەكێك لەو بەربژێرانە لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندبوو كە داوایان نەكردووەخانەنشین بكرێن و چەند بەڵگەنامەیەكیشی خستبووە روو. لە راستیدادوابەدوای ئەوەی هەوڵەكانی ئەو بەربژێرە بەڕێزانە سەری نەگرت بۆخانەنشینی، ئەو كاتە داوای گەڕانەوەیان كرد بۆ سەر كاری پێشوویان،مێژووی سەر یادداشت و نوسراوەكانیشیان شایەتن.

ئێمەش لێرەدا بەڵگەی داواكانیان و نوسراوی فەرمی سەرۆكایەتی دیواندەخەینە روو و هاوپێچی دەكەین، بۆ ئەوەی راستیەكان نەشێوێنرێن، چونكەهەموو ئەو كەیسانەی دامەزراوەكەمان وروژاندویەتی پشت ئەستور بووە بەبەڵگەی حاشا هەڵنەگر، تاكە مەبەستمان ئەوە بووە دوور لە چەواشەكاریزانیاری دروست بە رای گشتی بگەیەنین.
 
 
هاوپێچ:
1-یادداشتی پێنج بەربژێر بۆ سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمان بۆمەبەستی خانەنشین بوونیان.
2-نوسراوی سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە(2/أ/107) لە (21/12/2023) كە یادداشتەكەی بە فەرمی ناردووە.
 
 
دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردەوگەشەپێدان
10/10/2024


 

 




PM:05:16:12/10/2024