وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ٩ی سەرجەم مووچەخۆران ئاشكرا کرا و بڕیارە ئەم هەفتەیە دەستبەدابەشکردنی بکرێت.
ئەمڕۆ شەممە ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ی مووچەخۆران دەکەین".
لای خۆشیەوە، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە پشكی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" هیچ كێشەیەك بۆ مووچە نییە و ڕۆژی پێنج شەممە و هەینی پشوو بوو، بەڵام ڕۆژی چوار شەممە لە كاتژمێر ٥ی ئێوارە تەواوی مووچەی مانگی ٨مان نارد و مووچەی مانگی ٩ش دەنێردرێت".
جەختی لەوەشکردەوە کە پارەی مووچەی مانگی ٩ پڕ دەكرێتەوە و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەفتەی ڕابردوو مووچەی مانگی ٨ دابەشكرا دوای دوو مانگ لە دواكەوتنی و بڕیارە دابەشكردنی مووچەی مانگی ٩ بخنە چەند ڕۆژێك پێش دەنگدانی پەرلەمانی كوردستان.