سلێمانی.. چەند فەرمانگەیەک کارەکانیان تا دوای هەڵبژاردن رادەگرن

چەند فەرمانگەیەک لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەنەوە، كە تا دوای هەڵبژاردن کارەکانیان ڕادەگرن و بۆ مامەڵە سەردانیان نەكەن.

فەرمانگەی كارتی نیشتمانی ماوەت ئاگاداری هاووڵاتیانی سەر بە سنوری فەرمانگەکە دەکاتەوە، کە لە ڕۆژی یەک شەمە واتە سبەینێ‌ ٢٠٢٤/١٠/١٣ تاوەکو بەرواری ٢٠٢٤/١٠/٢٢ هیچ هاووڵاتییەک سەردانی فەرمانگەکەمان نەکەن، لەبەرئەوەی ئیشوکاری فەرمانگەکەیان ڕادەگیرێت تا ئەو بەوارە.

ڕاشیگەیاندووە" لە ڕۆژی سێ‌ شەممە ٢٠٢٤/١٠/٢٣ دەوام ئاسایی دەبێتەوە."

لای خۆشیەوە، فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی شارباژێڕ ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە،" لە ڕۆژی یەک شەممە واتە بەرواری ٢٠٢٤/١٠/١٣ تاوەکو بەرواری ٢٠٢٤/١٠/٢٢ هیچ هاووڵاتییەک سەردانی فەرمانگەکەمان نەکات لەبەرئەوەی ئیشوکاری فەرمانگەکەمان ڕادەگیرێت".

ڕاشیگەیاندووە" تا ئەو بەوارەی ئاماژەیان پێ کردووە هاووڵاتیان سەردانیان نەكەن و لە بەواری ٢٠٢٤/١٠/٢٣ دەوام ئاسایی دەبێتەوە".




PM:09:43:12/10/2024