مقاومەی ئیسلامی عێراق سێ هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە جۆلان سێ هێرشی کردە سەر سوپای ئیسرائیل و دەڵێت زیانی گیانی هەبوە. 

لەبەیاننامەیەكیدا گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بڵاویكردەوە، لە وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و فەڵەستین بەدۆرن هێرشیان كردۆتە سەر جۆلان و پێگەیەكی سەربازی ئیسرائیلیان بە ئامانج گرتوە.

لە درێژەی بەیاننامەكەیدا گروپی مقاوەمەی ئیسلامی رایگەیاندوە بەردەوام دەبن لەهێرشەكانیان بۆ سەر بنكەو بارەگا سەربازییەكانی ئیسرائیل.

ئەنجامدانی ئەو سێ هێرشەی بە سێ بەیاننامەی جیاواز ڕاگەیاندوە، هەفتەی رابردوش هێرشیکی دیکەی کردە سەر ئیسرائیل و کوژرانی دو سەربازی ئیسرائیل و بریندار بونی ٢٥ سەربازی دیکەشی لێکەوتەوە.



PM:12:47:13/10/2024