فرۆكەخانەی سلێمانی هەلی دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست ڕاگەیاند

فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ژمارەیەک هەلی دامەزراندنی بەشێوەى (گرێبەست) ڕاگەیاند کە پێویستە سەرجەم داواکاران لە ڕەگەزى نێر بن. 

فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، فڕۆکەخانەى سلێمانى هەلى کار دەرەخسێنێت بۆ دامەزراندنى چەند فەرمانبەرێک بەشێوەى گرێبەست و بەگوێرەی ئەو مەرج و بڕوانامە و پسپۆڕیانەى كە ئاماژەی پێدراوە. 

بەشەکان:

- گەیاندنى فڕۆکەوانى

- بەشى خزمەتگوزارى زانیارى فڕۆکەوانى (AIS)

-  بەشى چاودێرى ئاسمانى (ATC) 

- نوسینگەى کەشناسى فڕۆکەوانى (Aviation Meteorological Office) 

مەرج و ڕێنماییەکانى دامەزراندنى فەرمانبەر بەشێوەى گرێبەست بەمشێوەیەیە: 

- پێویستە سەرجەم داواکاران ڕەگەزى نێر بن، بەهۆی ئەوەی دەوامی فڕۆکەخانە شەو و رۆژی ٢٤ کاتژمێرییە.

- پێویستە تەمەنى داواکار لە دایکبووى ساڵى ١٩٩٥ کەمتر نەبێت.

مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ بەشى گەیاندنى فڕۆکەوانى:

- بەکالۆریوس ئەندازیارى گەیاندن .

- بەکالۆریوس ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر .

- بەکالۆریوس ئەندازیارى کارەباى گشتى .

- پێویستە داواکار ئاستى لێهاتووى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (٤.٥) بێت یان هاوتاى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT).

مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ  بەشى خزمەتگوزارى زانیارى فڕۆکەوانى:

- بەکالۆریوس زانستى بیرکارى .

- بەکالۆریوس زانستى کۆمپیوتەر (IT) .

- بەکالۆریوس زانستى جیۆلۆجى .

- بەکالۆریوس ئەندازیارى روپێووى .

- پێویستە داواکار ئاستى لێهاتووى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (٤.٥) بێت یان هاوتاى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT) .

مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ بەشى چاودێرى ئاسمانى :

- بەکالۆریوس زانستى کۆمپیوتەر (IT) .

- بەکالۆریوس زانستى بیرکارى .

- بەکالۆریوس زمانى ئینگلیزى تەنها بۆ دەرچوانى ئامادەیی زانستى.

- پێویستە داواکار ئاستى لێهاتووى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (٥) بێت یان هاوتاکەى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT) .

 



PM:03:03:13/10/2024