چەكدارێكی داعش بە گازلێگرتن ژنێك دەكوژێت


گازلێگرتن یەكێك لەدوایین نمونەكانی ئەو سزادانانەیە كە چەكدارانی داعش بەرامبەر خەڵك دەیگرنەبەر‌و بەهۆی گازلێگرتنەوە چەكدارێكی داعش ژنێك دەكوژێت.

هەواڵنێری فەرمی كۆماری ئیسلامیی ئێران (ئیرنا) لەزاری ماڵپەڕی "تحت المجهر" لەشاری رەقەی سوریا، ژنێك بەهۆی گازلێگرتنی چەكدارێكی داعش گیانی لەدەستدا.

یەكێك لە ژننی خەڵكی رەقە ئەمرۆ پێنجشەممە بەماڵپەڕەكەی راگەیاندوە: ئەمرۆ ئۆتۆمبیلێكی چاودێریی چەكدارانی داعش كە بە (الحسبە) بەناوبانگە یەكێك لەژنانی ئەو شارە بەهۆی تەنكبوونی دەمامكەكەی‌و دژایەتی لەگەڵ شەریعەتی ئیسلام راگرت‌و خوازیاری سزادانی بوون.
(محتسب) یان چەكدارەكەی داعش داوا لە ژنەكە دەكات تا لەنێوان جەڵد لێدان‌و گازلێگرتن یەكێكیان هەڵبژێرێت، ژنەكەش بەگومانی ئەوەی گازلێگرتن ئازاری كەمتر دەبێت، ئەوە هەڵدەبژێرێت.

بەوتەی سەرچاوەكە چەكدارەكە كە بەڕەگەزی مەغریبی بووە، گاز لەژنەكە دەگرێت كە بەهۆیەوە شادەماری ژنەكە دەقرتێنێت‌و ژنەكە بەهۆی خوێن بەربوونی زۆر گیان لەدەست دەدات.




PM:08:18:06/11/2014