ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" ڕۆژگار ده‌ریده‌خات بانگه‌شه دینییه‌كانتان بۆ ڕیكلامی هه‌ڵبژاردنه یان بیروباوه‌ڕتان گۆڕاوه".
یه‌كگرتوی ئیسلامی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دواینیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی حه‌وتی ڕانیه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له كاندیده‌كانی یه‌كگرتوو له بازنه‌ی سلێمانی، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ڕایگه‌یاند، ڕۆژگار ده‌ریده‌خات كه پارتی و یه‌كێتی بانگه‌شه ئایینییه‌كانیان بۆ ڕیكلامی هه‌ڵبژاردنه یان بیروباوه‌ڕیان گۆڕاوه".
وتیشی" بۆ ئێمه وه‌ك یه‌كگرتوو كه حزبێكی ئیسلامین و پاشگری ئیسلامیمان پێوه‌یه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گۆشكراوین به نوێژ و ڕۆژو و شه‌ونوێژ و پابه‌ندی ته‌واومان به به‌ها دینییه‌كان هه‌بووه ئاساییه و مافی خۆمانه كه ئیسلامی بوونمان بۆ بانگه‌شه به‌كاربهێنین، به‌ڵام هیوادارم بانگه‌شه ئایینییه‌كانی ئه‌وان و داخستنی شوێنه خراپه‌كانیان بیروباوه‌ڕبێت نه‌ك ریكلامی هه‌ڵبژاردن".
سەڵاحەدین بەهادین ڕاشیگەیاند" شكاندنی شكۆی په‌رله‌مان و داخستنی، تاوانێكی نائه‌خلاقی و سیاسی بوو، فێڵ و پیلانی بۆ داڕێژرا بوو بۆ نائومێدكردنی خه‌ڵك، بۆیه له ڕانیه ده‌روازه‌ی ڕاپه‌رین ده‌روازه‌ی شكاندنی شكۆی زوڵم و سته‌م داوا له گه‌نجان كچان و كوڕان به‌تایبه‌ت و سه‌رجه‌م توێژه‌كانی دیكه به‌گشتی ده‌كه‌م بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆی په‌رله‌مان له رۆژی ٢٠ی ١٠ بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و سزای ده‌سه‌ڵات بده‌ن و تۆڵه‌یان لێبكه‌نه‌وه، كاری جددی بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی لیستی یه‌كگرتوو".
بڕیارە ڕۆژی ٢٠ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و دەنگدانی تایبەتیش رۆژی ١٨ی مانگ بەڕێوەدەچێت و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرەشتی هەڵبژاردنەکە دەکات.
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢ ملیۆن و ٨٩٩ هەزار و ٥٧٨ کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە ٢ ملیۆن و ٦٨٣ هەزار و ٦١٨ یان دەنگدەری گشتی و ٢١٥ هەزار و ٩٦٠یان دەنگدەری تایبەتن.
هەروەها بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ١٤٣١ بنکەی دەنگدان دەبن و ١٢٦٦ـیان بنکەی دەنگدانی گشتی و ١٦٥یان بنکەی دەنگدانی تایبەتن.