دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردەوگەشەپێدان لە راپۆرتێکدا ئاستی بڕوانامەی کاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت" بەپێی داتا فەرمییەكانی كۆمسیۆن ژمارەیەكی زۆر لە كاندیدەكان بڕوانامەیان نەبوو و ئاستی خوێندەواریان نزم بوو".
لە راپۆرتەکەدا هاتووە" رێژەیئەوانەی بڕوانامەیان نیە بەرز بۆتەوە بۆ رێژەی (٥٧.٠١%). ئەمەش دەرخەریئەوەیە كە لایەنە سیاسییەكان نایانەوێت كەسانێكی بەهێز بنێرنەپەرلەمانەوە".
دەقی راپۆرتەکە :
ئاستی بڕوانامەی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی خولیشەشەمی پەرلەمانی كوردستان
لەو هەڵبژاردنەی بڕیار بوو بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان كوردستان لە(10/6/2024) بكرێت، هەڵسەنگاندنێكمان بۆ ئاستی بڕوانامەی كاندیدیسەرجەم لیست و قەوارەكان و كاندیدانی سەربەخۆ كرد، ئەو كاتە بەپێی داتا فەرمییەكانی كۆمسیۆن ژمارەیەكی زۆر لە كاندیدەكان بڕوانامەیان نەبوو و ئاستی خوێندەواریان نزم بوو، بە جۆریچك لە كۆی گشتیی (861) كاندید كەداواكاریان پێشكەشی كۆمسیۆن كردبوو، پێكهاتبوون لە: (23) دكتۆرا، (48) ماجستێر، (249) بەكالۆریۆس، (76) دبلۆم و (465) كاندیدیش بێ بڕوانامەتۆمار كرابوون، لە بەرامبەر ناوەكانیاندا یا بڕوانامەی سەرەتایی و ناوەندی یادەستەواژەی (یقرأ ویكتب) تۆمار كرابوو، بەمەش رێژەی ئەوانەی بڕوانامەیاننەبوو رێژەی (54%) ی سەرجەم كاندیدەكانی پێكدەهێنا.
ئەو كاتە ئێمە لە دامەزراوەی پەی لە بانگەوازێكدا كە ئاراستەی سەرجەملایەنە سیاسییەكانمان كردبوو، داوامان كرد، بە لیستی كاندیدانیاندا بچنەوە. بۆ ئەوەی كەسانی (بڕیار بەدەست، لێهاتوو، بە ئەزموون و خاوەن پسپۆرییجیاجیا و خاوەنی بڕوانامەی فیعلی) كاندید بكەن، چونكە پەرلەمان پێویستی بەم جۆرە كەسانە هەیە، لەو كاتەدا ئەوە بوو هەڵبژاردن دواخرا و دەرفەتێك بە قەوارە سیاسییەكان دراو دەیانتوانی بەم كارە هەڵسن،پێویست بوو ئەم گۆڕانكاریانە بكەن كە هەم لە بەرژەوەندی خۆیان و هەمخەڵكی كوردستانیشدا بوو. بە شێوازی راستەو خۆ و ناراستەو خۆ زۆرینەیلایەنە سیاسییەكان بەڵێنی ئەوەیاندا
بەڵام ئەوەی تێبینی دەكرێت، لەو لیستانەی بۆ جاری دووەم و بۆهەڵبژاردنی (20/10/2024) پێشكەشیان كردەوە، نەك هەر گۆڕانكاری نەكراوەبەلایەنی ئەرێنییەوە بەڵكو بەرەپێی داتا فەرمییەكانی كۆمسیۆن بەرەو دواوەگەڕاوەتەوە، ئەوەتا لە كۆی (1191) كاندیدی لیستەكان و سەربەخۆكان، (36) دكتۆرا، (51) ماجستێر، (339) بەكالۆریۆس، (86) دبلۆم و (679) كاندیدیش بێ بڕوانامە تۆمار كراون، كە لە بەرامبەر ناوەكانیاندا یا بڕوانامەیسەرەتایی و ناوەندی یا دەستەواژەی (یقرأ ویكتب) تۆمار كراوە، بەمەش رێژەیئەوانەی بڕوانامەیان نیە بەرز بۆتەوە بۆ رێژەی (57.01%). ئەمەش دەرخەریئەوەیە كە لایەنە سیاسییەكان نایانەوێت كەسانێكی بەهێز بنێرنەپەرلەمانەوە.
هەرچەندە بڕوانامە هەموو پێوەرێك نیە و یەكێكە لە پێوەرەكان، بەڵام ئەگەر پەرلەمانێکی بەهێز و پرۆفیشناڵمان دەوێت، پێویستە ئەوانەی دەنێردرێنەپەرلەمانەوە بەپێی ئەو (19) لیژنە پەرلەمانییەی هەن، پسپۆریان هەبێت و كەموكوڕی لە كاروباری لیژنەكان دروستنەبێت. سەرجەم ئەم داتایەنەش داتای حەقیقی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانن و وەک داتای فەرمی تۆمار کراون و مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردەوگەشەپێدان