کۆمیسیۆن ژمارەی چاودێران و دەزگای راگەیاندنەکانی بڵاوکردەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ٢٠ دەزگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی و ٤٨ دەزگای ڕاگەیاندنی نێوخۆیی بەشداری لە ڕووماڵکردنی هەڵبژاردنەکان دەکەن و ١٣ هەزار و ٤٧٨ چاودێری سیاسی جگە لە دوو هەزار و ١٠٠ چاودێری نێوخۆیی، تۆمارکراوە.

 ئەیسەر یاسین، وتەبێژی لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند" کۆمیسیۆن بەتەواوی ئامادەیە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن و ئاماژەی بەوەش کرد، ماوەی دیاریکراو بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن سبەی شەو کۆتایی دێت".


ئەیسەر یاسین وتیشی"  پاش کۆتاییهاتنی هەڵمەتەکە کەرەستەی هەڵبژاردن و ئامێرەکانی دەنگدان بەسەر ناوەندەکانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێن، بەپێی ئەو پلانەی کۆمیسیۆن دایناوە لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ و ١٧ی مانگ جێبەجێ دەکرێت".


بە وتەی  وتەبێژی لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارەی چاودێرانی سیاسی تۆمارکراو گەیشتووەتە ١٣ هەزار و ٤٧٨ چاودێر جگە لە دوو هەزار و ١٠٠ چاودێری نێوخۆیی کە بەمشێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگا جیاجیاکاندا دابەش بوون:


- هەولێر: ١٣٤٠ چاودێری سیاسی و ٢٥٧ چاودێری نێوخۆیی .


- سلێمانی: ٥ هەزار و ١٣٨ چاودێری سیاسی و ٦٤٤ چاودێری نێوخۆیی.


- دهۆک: ٦ هەزار و ٧٣٥ چاودێری سیاسی و ١٧٢٣ چاودێری نێوخۆیی.


- هەڵەبجە: ٢٦٥ چاودێری سیاسی و هیچ چاودێرێکی نێوخۆیی لە ڕێکخراوەکانەوە تۆمار نەکراوە.


هەروەها ئاماژەی بۆئەوەشداوە کە چاودێرانی نێودەوڵەتی نوێنەرایەتی ١٣ کونسوڵخانە و ١٧ ڕێکخراو دەکەن، هاوکات ٢٠ دەزگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی و ٤٨ دەزگای ڕاگەیاندنی نێوخۆیی بەشداری لە ڕووماڵکردنی هەڵبژاردنەکان دەکەن، ئەیسەر یاسین وادەڵێت.




PM:04:56:14/10/2024