ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی پێشەسازی سلێمانی کەوتووەتەوە و لە ئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.
بە گوێرەی زانیارییەکانی(سپی) ئاگر لە کۆگاکانی کارگەی ئاوی سلێمانی کەوتووەتەوە ، زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نازانرێت و زیانەکانی ئاگرەکەش هێشتا دیار نین.