سەرۆکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت" خەڵکی دهۆك خۆڕاگرن نەك پارتی، یەكێتی ئەو شارە لە ڕژێمی پۆلیسی ڕزگار دەكات".
بافڵ تاڵهبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە له ههڵمهتی بانگهشهی حزبهكهی له دهۆك وتارێکی پێشکەشکرد و رایگهیاند" چوینهته دهۆك و بادینان تا ئهو رژێمه دیكتاتۆره دهربكهین و تەنها یەكێتی دەتوانێت كۆتایی بەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە بهێنێت".
سەرۆکی یەکێتی وتیشی" خەڵکی دهۆك خۆڕاگرن نەك پارتی، ئەو حزبە یەكڕیزی نازانێت".
تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، حزبەکەی شاری کەرکوک لە ڕژێمی پۆلیسی ڕزگار دەكات.
بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت" باسی یەکڕیزی کوردستان دەکەن، ئەوەی کە نایزانن یەکڕیزی کوردستانە، کەی بوو کۆتا جار باسی چوارپارچەی کوردستانتان کرد، چیتان کرد لە ئێزدییەکان ئێوە ئەوانتان فرۆشت، خاكی ئێمە رۆژ بە رۆژ دەفرۆشن بە داگیركەران، ئەمەیە كوردایەتی؟".
"پێش دوو ساڵ داواكاریەكی شەخسیم لە مەسعود بارزانی کرد کە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات یەكدی ببنن، بەڵام ڕاوێژكارەكانی باش نەبوون و بەقسەی نەكردم". (بافڵ تاڵەبانی وادەڵێت)