کاندیدی حزبێک بۆ هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لە ئێستادا بێهۆشە.
پاکیزە حمە ئەمین حمە موراد شینکی، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆیدا بڵاوکراوەتەوە" ناوبراو لە ئێستادا دۆخی تەندروستی تێکچووە و تووشی جەڵتەی دڵ بووە و چووەتە حاڵەتی بێ هۆشی".
پاکیزە حەمە ئەمین کاندیدی لیستی بەرەی گەلە خۆی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە، هەروەها لێپرسراوی دامەزراوەی ئاوس بەغداد (تۆڕی ڕێکخراوەکانی عێراق)ە.