سبەی کۆتا رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنە

کۆمسیۆنی عێراق ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ کۆتا رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانە". 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" سبەینێ سێشەممە کۆتا رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی سبەی شەو بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێدێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، هەر سبەینێ کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری. 

هەروەها کۆمسیۆنی عیراق داواش دەکات ئەو کەسانەی کارتەکانیان وەرنەگرتووە وەریبگرنەوە، بەپێچەوانەوە سبەی دوای کۆتایی هاتنی دەوام کارتەکان دەگەڕێندرێنەوە بۆ بەغداد. 



PM:11:02:14/10/2024