بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماوەی هەفتەیەك دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ڕادەگیرێن.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە واژووی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە، لە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ئۆكتۆبەر لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ئەهلی دەكرێتە پشووی فەرمی.
هەروەک لە نوسراوەکەدا هاتووە" بڕیارەکە بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئەو ماوەیە كراوە بە پشوو، بەڵام لە ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ئۆكتۆبەر دەوامی ئاسایی دەستپێدەكاتەوە".