ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق كوشتنی چوار چه‌كداری داعشی له سنووری پارێزگای كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، ئەمڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه" بە هاوکاری هێزی ئاسمانی عێراق و بە فڕۆکەی (ئێف ١٦) مۆڵگه‌یه‌كی چەکدارانی داعش له سنووری ناحیه‌ی له‌یلانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك بۆردومانکراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه چوار چه‌كداری داعش كوژران، هەروەها ته‌واوی چه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كانی داعش كه له‌نێو مۆڵگه‌كه‌دا بوون، له‌نێو بران.