قائیمقامیەتی سلێمانی: دەستمان بەسەر زیاتر لە ٤١٠ تۆن خواردن و خواردنەوە و دەرمانی خراپ و بەسەرچوودا گرتووە

لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٦٣ هەزار جار سەردانی شوێنە جیاوازەکانیان کردووە و دەستیان بەسەر زیاتر لە ٤١٠ تۆن خواردن و خواردنەوە و دەرمانی خراپ و بەسەرچوودا گرتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی  لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماری نۆ مانگی ڕابردووی چالاکییەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند " لە ١ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی ئەیلوول ٦٣ هەزار و ٥٣٩ سەردانیان بۆ شوێنەکانی سنووری قەزای مەڵبەندی سلێمانی ئەنجام داوە و تێیدا پێنج هەزار پسوڵەی سەرپێچی و دوو هەزار و ٣٨٣ پسوڵەی ئاگادارکردنەوەیان کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو کە هەر لەو ماوەیەدا ١٨٥شوێن بە کاتی داخراون و ١٩ حاڵەتیش ڕووبەڕووی یاساکراونەتەوە و دەستیش بەسەر ٤١٠تۆن ٤٦٨ کیلۆگرام بابەتی خراپ و نەشیاو و بەسەرچوودا گیراوە کە لە خواردن و خواردنەو و دەرمان و بابەتی جوانکاری و پاککەرەوە پێکهاتوون.



PM:01:50:15/10/2024