بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ لەسیدارەدرا کە ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ناسر محەممەدی، خەڵکی گوندی (نچیلانی) سەر بە سۆما برادۆستی ورمێ لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە جێبەجێکرا.
ڕێکخراوی هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستگیرکرابوو، دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو.
ئائێستا هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دادوەری ئێران بڵاونەکراوەتەوە.