ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگای مەڵاتیای باکووری کوردستان روویدا.
سهرۆكایهتی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (ئافاد)، رایگەیاندووە" کاتژمێر (١٠:٤٦) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی (٥.٩) پلەی رێختەر، لە سنووری پارێزگای مەڵاتیای باکوری کوردستان روویداوە".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئافاد، زەمینلەرزەکە لە پارێزگاکانی ئامەد، خارپێت و دێرسم هەستیپێکراوە، بەڵام تائێستا زیانەکانی بوومەلەرزەکە نەزانراوە.
لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەکەی تورکیا لەلایەن دانیشتوانی حەلەب، دێرەزۆر و حەسەکەوە هەستیپێکراوە.
هەروەها بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ ماڵاتیای باکوری کوردستان لە سنووری پارێزگای دهۆکیش هەستیپێکراوە.
دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو تائێستا زیاتر لە ٤٤ هەزار و ٨٥ پاشەلەرزە روویانداوە کە (١٤)یان شەش پلە و (٧٧)یان پێنج پلە بووە.