"داهاتی نانەوتی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق"

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ".                                  

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە" دوێنێ سێشەممە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بڕی ( ٧٧،٨٤١،٧٦١،٠٠٠) حەفتاو حەوت ملیار و هەشت سەد و چل و یەک ملیۆن و حەوت سەد و شەست و یەک هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێرا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕە پارەیە بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٤ خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. 



AM:11:55:16/10/2024