خوێندنی باڵا لەبارەی پشووی فەرمی بەهۆی هەڵبژاردنەوە بڕیاریدا

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەوە رۆژانى ١٩ تا ٢١ى ئەم مانگە پشووى فەرمى دەبێت لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێم". 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم، کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" رۆژانى (١٩) تـاکو (٢١)ى ئەم مانگە پشووى فەرمى دەبێت لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان". 

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆى ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان لە ڕێکەوتى (٢٠/ ١٠/ ٢٠٢٤)، ڕێکەوتى (١٩) تاکو (٢١)ى ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژانى شەممە، یەکشەممە، دووشەممە پشووى فەرمى دەبێت". 

خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، پشووەکە سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم دەگرێتەوە. 



PM:12:27:16/10/2024