سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی سلێمانی له‌باره‌ی بەکارهێنانی جۆرێک لە بتڵی غازەوە هۆشداری به هاوڵاتیان ده‌دات.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند" دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی داواكاری بۆ فرۆشتنی جۆرێك له بتڵی غازی ماڵان كه له پلاستیك دروستكراوه، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه نمونه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پیشه‌سازی كراوه بۆ پشكنین".
لە درێژەی لێدوانەکەیەدا دەشڵێت " دوای پشكنین ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌و جۆره بتڵه نه‌گونجاوه و شیاوی به‌كارهێنان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای به‌رگه‌گرتنی فشاری (٩٠) باڕی نییه".
" له‌سه‌ر بنه‌مای پشكنین و نوسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پیشه‌سازی، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی فرۆشتنی له بازاڕه‌كان قه‌ده‌غه‌كراوه و له‌هه‌ر شوێنێكیش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".( لیژنە هاوبەشەکان ئەو بڕیارەیان داوە).
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشداریدا؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره بتڵه پلاستیكییه چینییانه مه‌ترسی ته‌قینیان لێده‌كرێت و جێگه‌ی مه‌ترسین، هاوڵاتیان له‌و جۆره بتڵه غازه پلاستیكییه به‌كارنه‌هێنن.