هەولێر.. بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ ٣ کەس گیانیان لەدەستدا

لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل، سێ‌ کەس گیانیان لەدەستدا.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سێنتر، کە سێ گەنجی تێدا بووە، خۆیان کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا.

بەپێی زانیارییەكان، لە ئەنجامدا هەر سێ گەنجەکەی نێو ئۆتۆمبێل نیسانەکە گیانیان لەدەستداوە.

کەسەکان تەمەنیان نزیکەی ٢٠ ساڵ بووە و خەڵکی هەولێرن، دووانیان ئامۆزای یەکدین، ئەوەی دیکەیش هاوڕێیانە




PM:07:51:16/10/2024