وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرج كردنی تەواوكاری مووچەی مووچەخۆرانی وەزارەتی کارەبا و پەرلەمانی کوردستانی هەرێمی دا.
میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی فهرمانبهرانی وەزارەتی کارەبای حكومهتی ههرێمی كوردستان و پەرلەمانی کوردستان كردووه، کە لەمانگی شوبات تاوەکوو مانگی ئاب-ی ئهم ساڵ ڕاگیرابوو.
بڵاویان کردوەتەوە کە تهیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئیمزای لەسەر خەرجکردنی مووچەی وەزارەتی کارەبا و پەرلەمانی کوردستان كردووه کە لە مانگی شوبات تاوەکوو مانگی ئابی ئهم ساڵ ڕاگیرا بوو.
وتیشیان" بڕی پارهكه كه وەزیری دارایی عێراق ئیمزای لەسەر خەرجکردنی كردووه، ٨٥ ملیار دیناره."
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، بڕی زیاتر لە ٧٧ ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ وەك پشكی گەنجینەی فیدڕاڵی خراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عێراق.