لە رۆژی دەنگداندا هاتووچۆ لە دەروازە سنوورییەکان و نێوان پارێزگاکانی هەرێم ئاسایی دەبێت.
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا هاتوچۆ لە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان ئاسایی دەبێت".
هەروەها ئامەی بۆئەوەشکردووە کە هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عێراق بەردەوام دەبێت.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە" رۆژانی هەڵبژاردن هاتوچۆی گەشتیاری و جوڵەی بازرگانی لە هەموو دەروازەکان و هەروەها لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیش لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ئاسایی و بەردەوام دەبێت".
بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی عێراق و بە چاودێریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ٢٠ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە ڕۆژی هەینی ١٨/١٠/٢٠٢٤، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت کە زیاتر لە ٢١٥ هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە.