نرخی زێڕ لە بەرزترین ئاستی مێژووی دایە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٧ی تشرینی یەکەمی  ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەی سەرلە نوێ رووی لە بەرزبوونەوە کرد کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ئەمڕۆ بە ٢ هەزار و ٦٨٢ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت وبەمەش نزیک بووتەوە لە بەرزترین ئاستی لە مێژوودا.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٦٧٥) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٦٢١) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥٩٤) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٥٠٥) هەزار دینارە.

جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ١٥٠ دیناری عێراقی دەشکێنرێتەوە.




AM:10:02:17/10/2024