لە ئەگەری نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدان کۆمیسیۆن چەند رێنماییەکی داناوە

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە کە تەواو ئامادەن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دەڵیت" لە ئەگەرینەخوێندنەوەی پەنجەری مۆری دەنگدەر چەند رێنماییەکمان هەیە ئەگر جێبەجێ بکرێت دەتوانێ دەنگ بدات". 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەیسەر یاسین، وتەبێژی لیژنەی ناوەندیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند" سەرجەم کاروبارە تەکنیکی و لۆجستییەکان بۆ هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە تەواوی ئامادەکراون.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، دابەشکردنی پێداویستی و ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان بەسەر بنکەکانی دەنگداندا کۆتایی دێت کە سێ ڕۆژە دەستیپێکردووە.

ئەیسەر یاسین ڕاشیگەیاند" ژمارەی دەنگدەری تایبەت لە سەرجەم پارێزگەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، نەینەوا، واست، سەڵاحەدین، دیالە، ئەنبار و کەرکووک دەگاتە ٢١٥ هەزار و ٩٦٠ کەس و لە ١٦٥ بنکەدا دەنگدەدەن.
 
هەروەها لە ئەگەری نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەر لە کاتی دەنگداندا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، چەند مەرجێکی بۆ دەنگدان داناوە و سەرباری نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر، دەنگدەر دەتوانێ دەنگی خۆی بدات.

مەرجەکانی کۆمسیۆن لە کاتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدان بریتین لە:

١-  دەنگدەر کارتی بایۆمەتری هەبێت

٢-  ناوی لە لیستی دەنگداندا هەبێت

٣-  رۆژی دەنگدان کارتی دەنگدانەکە و کارتی نیشتمانی پێ بێت

٤-  کە جیهاز ناوی نەخوێندنەوە، بەڕێوەبەری وێستگە ناوەکەی زیاد دەکات و پەنجەمۆری پێ دەکات و دەنگی خۆی دەدات
لەبەر ئەم هۆکارە و بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەم ئەگەرە، پێویستە دەنگدەران کاتی چوون بۆ دەنگدان ئەم مەرجانە بەدی بهێنن.




AM:10:34:17/10/2024