لیستی مووچەی مانگی ٩ بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی بڵاوکردەوە کە لە سبەینێ هەینیەوە بە خانەنشینی مەدەنی و پێشمەرگە دەستپێدەکات.

وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە رۆژی هەینی ١٨ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بەخانەنشینی مەدەنی و پێشمەرگە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

هاوکات رۆژی پێنجشەممە ٢٤ی تەرینی یەکەمی ٢٠٢٤  بەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.





AM:11:30:17/10/2024