سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە سەرجەم رێکارەکانی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بە فەرمانبەران تەواو کراوە دەست بە دابەشکردنی فۆڕم دەکات.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە شەوی چوارشەممە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بە مەبەستی تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، فەرمانبەرانیان تا درەنگانێکی شەو بەردەوامبوون لە ئەرکەکانیان بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی فۆڕمی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بە پێی ئەو رێنماییانەی ئاڕاستەیان کراوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەستخۆشی لەو فەرمانبەرانە دەکات کە "دڵسۆزانە ئەو ئەرکەیان گرتە ئەستۆ، کارەکەیان تەواوکردوە".