لە قەزای زاخۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك روویدا

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ بوومەلەرزەیەک ڕوویدا، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە. 

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند" ئەمڕۆ ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سنووری قەزای زاخۆ سەر بە پارێزگای دهۆک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٢.٩) پلەی ڕێختەر ڕوویداوە". 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چەقی بوومەلەرزەکە (٣١) کیلۆمەتر لە ناوەندی قەزای زاخۆوە دووربووە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ لە پارێزگای مەلەتیای باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی (٥.٩) پلەی ڕێختەر ڕوویدا کە لە سنووری پارێزگای دهۆکیش هەستیپێکراوە. 



PM:01:40:17/10/2024