هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ڕایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە خەرجدەکرێت". 

کارۆخ عەبدوڵا نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، مووچەکە لە سەرجەم پەروەردەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، هەڵەبجە، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین) دابەشدەکرێت.

دەشڵێت" شایستەی مانگی (٧ ، ٨) کە نیو مقطوتە دوای مووچەی مانگی نۆ  بەیەکەوە دابەشدەکرێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا مامۆستایانی گرێبەست لە کۆتای مامەڵەی گرێبەست بووندان لە پەروەردەکان، دوای تەواو بوونیان ڕاستەخۆ لە بانقەکان بایۆمەتەری UPN بۆ دەکرێت. 

ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێم  ٣٧ هەزار و ٩٣٣ مامۆستایە کە مووچەی مانگانەیان ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ هەزار دینارە، کۆی مووچەی مانگانەیان زیاتر لە ١٨ ملیار دینارە. 



PM:02:01:17/10/2024