هێزێکی ئەمنی هاوبەشی هەرێم لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراقدا ژمارەیەک چەکداری داعش یان لە ناوچەی شوان لە ناوبرد.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند " بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم , هێزەکانی دژەتیرۆر ، هێزی کۆماندۆی کوردستان ، لە ئۆپراسیۆنی زەمینی و ئاسمانی پشت بەستوو بە زانیاری هەواڵگری ورد بەهاوکاری وەزارەتی بەرگری عیراق ، ژوری ئۆپراسۆنی کەرکوک ، هێزەکانی هاوپەیمانان ئەو ژمارە چەکدارەی تیرۆریستانی داعشیان کوشت کە دوێنی دزەیانکردبووە ناوچەی شوان" .
هەروەها هاتووە " ئەمە کاتێکدایە لە شەوی رابردووە تەواوی ناوچەکە خرابووە ژێرچاودێرو کیوماڵی هێزەکانەوە تا سەرئەنجام ئەم هەڵمەیە سەرکەوتووە ئەنجام درا".
لە راگەیاندنەکەدا ئاماژە بەوە نەکراوە کە چەند چەکدار کوژراون.