نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی لە هەڵەبجە: پێشێڵکاری کراوە
قائیمقام و بەڕیوەبەری هەڵەبجەش: هیچ سەرپێچییەک نەکراوە

نوێنەرێکی یەکگرتووی ئیسلامی لە بنکەی هەڵەبجە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە سەرپێچی کراوە و بەهۆی ناڕازیدەربرینمان بەمە کردویانەتە دەرەوە، لە بەرامبەردا هەریەکە لە قائیمقامی هەڵبجە و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵبجە دەڵین" دەنگۆی ئەوەی سەرپێچی کراوە دوورە لە راستییەوە و پرۆسەکە بە ئارامی بەڕێوەدەچێت".

نوێنەرێکی یەکگرتووی ئیسلامی لە بنکەیەکی دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە دەرکراوەتە دەرەوە و دەڵێت" لەو بنکەیەی دەنگدان بە مۆبایل وێنەی ئەو فۆرمە دەگرن کە دەنگیان بە چ کاندیدێک داوە، بۆ ئەوەی دواتر وەکو بەڵگە نیشانیان بدەنەوە کە دەنگیان بە کێ داوە، بۆیە ئێمەش لەسەر ئەوە شێوازە دەنگدانە ڕازی نەبووین، لەبەر ئەوە بەپاڵ دەریان کردووینەتە دەرەوە".

ڕاشیگەیاند"ئەو کەسەی بەرپرسی وێستگەکەیە ئەتوانێت نەهێڵێت، کە پێمان گوتووە ئەو برادەرە وێنە دەگرێت، ئەویش بە دەنگدەرەکە دەڵێت 'ڕەحمەتت لێ بێت وێنە مەگرە' ئەوە قسەی بەرپرسی وێستگەیە، پرۆسەکە زۆر فاشیلە، پرۆسەکە دیموکراسییە بەڵام دیکتاتۆرییە، چونکە نوێنەری کۆمیسیۆن دەڵێت دەبێت لایەنەکەی بزانێت دەنگی بەکێ داوە". 

لای خۆشییەوە ئازاد تۆفیق قائیمقامی هەڵەبجە رایگەیاند"  "لە هەڵەبجە، پرۆسەیەکی ئارام بۆ دەنگی تایبەت لە هێزەکانی ناوخۆ، پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانی و لەو هێزانەی کە ئەمڕۆ دەبێت لە بنکەی مامۆستا بورهان ٩٥٢هێزی ناوخۆ  دەنگ بدەن، و هیچ گرفتێک رووینەداوە."

هاوکات بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە وتی" بەهیچ شێوەیەک مۆبایل رێگەپێدراو نییە ببرێتە ژوورەوە.من خۆم دەنگم داوە مۆبایلم نەهێناوە، ئەوەی باس لەوە دەکرێت کە سەرپێچی کراوە راست نییە.






AM:10:02:18/10/2024