ئەمڕۆ هەینی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول كرا و یەكەم شوێن خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە مووچەكانیان وەردەگرن.
دوێنێ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگەیاند" رۆژی هەینی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەن و بەپێی خشتەی مووچەش، لەماوەی هەفتەیەكدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت".
بەپێی خشتەی مووچە، رۆژی یەكشەممە ٢٠ ی ئەم مانگە، كە رۆژی دەنگدانی گشتییە بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، مووچە دابەشناكرێت.
ئەمەش بەو واتایە دێت، بەپێی خشتەی مووچە، رۆژی شەممە ١٩ی تشرینی یەكەم، مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، خاوەن پێدوایستی تایبەت و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.