دوای ئەوەی لە بەیانی ئەمڕۆوە ناوەندەكانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەرانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان كرانەوە، كەمێك پێش ئێستا پرۆسەكە كۆتاییهات.
لە کاتژمێر (٧:٠٠)ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و کەمێک پێش ئێستاش پرۆسەی دەنگدان کۆتایهات و دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان داخران و كۆمسیۆنیش ماوەكەی درێژنەكردەوە.
بڕیارە رۆژی یەکشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت و کۆتایی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دێت.
لە دەنگدانی تایبەتدا ٢١٥ هەزار و ٩٦٠ کەس مافی دەنگدانیان هەبوو کە لە پارێزگای هەولێر ٨٩ هەزار و ٧٩١ دەنگدەری تایبەتن، لە بازنەی هەڵبژاردنی سلێمانی ٧٨ هەزار و ٦٦١ دەنگدەری تایبەت هەیە، هەرچی بازنەی هەڵبژاردنی دهۆکە ٤٦ هەزار و ٥٥٦ دەنگدەری تایبەتی تێدایە.
هەروەها لە بازنەی هەڵبژاردنی هەڵەبجەش ٩٥٢ کەس مافی دەنگدانی لە هەڵبژاردنی تایبەتدا هەیە.