بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دەکرێتە پشووی فەرمی.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بە بۆنەی بەڕێوەچونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە كه دهكاته رۆژانی ١٩ و ٢٠ی تشرینی یەکەم، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت".
ئاماژهی بهوهشكردووە، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤ دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
لە کاتژمێر (٧:٠٠)ی بەیانی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و لە کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئێوارەش پرۆسەی دەنگدان کۆتایهات و دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان داخران.
هەروەها بڕیارە رۆژی یەکشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت و کۆتایی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دێت.