کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ٢٠٨ هەزار و ٥٢١ کەس دەنگیان داوە. دەشڵێت رێژەی دەنگدان ٩٧٪ بووە.
راشیانگەیاند، رێژەی بەشداری لە پارێزگاکانیش بەو شێوەیە بووە دهۆک:٩٨٪، هەولێر: ٩٧٪، سلێمانی: ٩٧٪، حەڵەبجە: ٩٦٪ کەرکووک ٥٦٪ بووە.
بەپێی راگەیێندراوێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە، لە دەنگدانی تایبەت ٢١٥ هەزار و ٩٦٠ کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و دەنگدەران لە ١٦٥ بنکە و ٧٤٩ وێستگە دەنگیان داوە.
بەپێی ئامارەکەی کۆمیسیۆن، ٢٠٨ هەزار و ٥٢١ کەس دەنگیان داوە کە ٢٠٣ هەزار و ٧٧٣ کەسیان نێر و چوار هەزار و ٧٤٨ کەسیان مێ بوون.
لەنێویاندا ١٨ هەزار و ٦٦٤ دەنگدەر خوێندەوارییان نەبووە و ١٨٩ هەزار و ٨٥٧ دەنگدەریان خوێندەوار بوون، هەروەها لەنێویاندا هەزار و ٩٢٦ چاودێر هەبوون.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان راشیگەیاند، ئەنجامی فەرمی دەنگدانی تایبەت هاوکات لەگەڵ ئەنجامی گشتی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەندرێت.