به‌پێی ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی خولی شەشەمی په‌رله‌مانی كوردستان، حزبی پارتی یه‌كه‌مه و یه‌كێتی دووه‌مه و نه‌وه‌ی نوێ سێیه‌مه.
به‌پێی ئه‌نجامی بەرایی ده‌نگی لایه‌نه‌كان لە هەر چوار بازنەکەی هەرێم به‌مشێوەیه‌یه:
- پارتی ٦٥ هه‌زار ده‌نگ
- یه‌كێتی ٣٩ هه‌زار و ٨٢٣ ده‌نگ
- جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ٩ هه‌زار و ٢٢ ده‌نگ
- یه‌كگرتوو دوو هه‌زار و ٣٨٤ ده‌نگ
- بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ٤٠٥ ده‌نگ
- ره‌وتی هه‌ڵوێست دوو هه‌زار و ٣٧ ده‌نگ
- كۆمه‌ڵی دادگه‌ری هه‌زار و ٩٧٩ ده‌نگ
- به‌ره‌ی گه‌ل هه‌زار و ٨٦٩ ده‌نگ
- دەنگی پووچه‌ڵ زیاتر له ٣٠ هه‌زار ده‌نگ
لە کاتژمێر (٧:٠٠)ی بەیانی دوێنێ هەینی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و لە کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئێوارەش دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان داخران و كۆمسیۆنیش ماوەكەی درێژنەكردەوە.
هەروەها بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت و کۆتایی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دێت.