لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایدەگەیەنێت" سوپاسی ئەو هێزە ئەمنییانە دەکەین کە دەنگیان پێداین"، دەشڵێت" داوا لە هاوڵاتییان و دەنگدەران دەکەین لە دەنگدانی گشتی بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداری هەڵبژاردن بکەن".
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە" سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین لە ڕیزی هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە کە دوێنێ سەرەڕای فشاری لایەنەکانی دەسەڵات لە دەنگدانی تایبەت دڵسۆزانە دەنگیاندا بە لیستی ١٤٧ی کۆمەڵی دادگەری کوردستان".
هەروەها ڕاشیگەیاندووە" داوا لە هاوڵاتیان و دەنگدەران دەکەین لە ڕۆژی یەکشەممە و لە دەنگدانی گشتی بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداری هەڵبژاردن بکەن و ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان پیشانبدەن و قسەی خۆیان بەرانبەر ستەم و گەندەڵی چەندین ساڵەی لایەنەکانی دەسەڵات بکەن".