بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە ڕۆژی پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.
پەیامنێری (سپی) نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٢٥٠ دینارە، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە ١٥٣ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٧ هەزار دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٤٠٠ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٤٧٥ دینار.