سایلۆی هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت" رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئەم هەفتەیە ده‌ست به دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت".
بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی هه‌ولێر، ئەمڕۆ شەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا جوتیاران ئاگادارده‌كاته‌وه و دەڵێت" رۆژی سێشه‌ممە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ دابه‌شكردنی چه‌كی جوتیاران ده‌ستپێده‌كات له زنجیره (٢٢٩٨) تاكو زنجیره (٢٤٧٠) كه گه‌نمه‌كانیان راده‌ستی سایلۆی هه‌ولێر كردووه له سایلۆی هه‌ولێر چه‌ك وه‌رده‌گرن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سایلۆی قوشته‌په جوتیاران ئاگادارده‌كاته‌وه رۆژی سێشه‌ممه دابه‌شكردنی چه‌كی جوتیاران له زنجیره (٦٢٤) ده‌ستپێده‌كات تاكو زنجیره (٤٧٠) كه گه‌نمه‌كانیان راده‌ستی سایلۆی قوشته‌په كردووه له سایلۆی قوشته‌په چه‌ك وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ها سایلۆی هەولێر راشیگه‌یاندووه" ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌كی به‌ناوه ده‌بێت خۆی ئاماده‌بێت یاخود بریكارنامه‌ی (وه‌كاله) په‌سه‌نكراوی ئه‌مساڵ بێت و ئه‌گه‌ر خاوه‌ن چه‌ك وه‌فاتی كرد بێت ده‌بێت بەڵگەنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت له‌گه‌ل بریكارنامه‌ی گشت وارسه‌كان".
ئەوەشی خستەڕوو، لە كاتژمێر (٩:٠٠)ی به‌یانی تاوه‌كو (١:٠٠) دواینیوه‌ڕۆ چه‌ك دابه‌شده‌كرێت و پاره‌كانیان له بانكی به‌حركه وه‌رده‌گیرێت.