تەندروستی سلێمانی لە رۆژی دەنگدانی گشتیدا رێکاری تەندروستی دەگرێتەبەر بۆ دەنگدەران و دەڵێت" ۲٥ تیمی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی بڵاودەکرێنەوە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕێکاری تەندروستی دەگیرێتەبەر، هەروەها ٢٥ تیمی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی لە سەنتەری شاری سلێمانی بڵاودەکرێنەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و بەشەکانی فریاکەوتن بەشێوەی ئێشکگری کراوە دەبن و لە ناو شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانسی لێ دەبێت، تاوەکو پرۆسەی دەنگدان تەواو دەبێت و تیمی تەندروستی ئامادە دەبن لەناو مەڵبەندە تەندروستیەکان.
هەروەها تەندروستی سلێمانی داواش لە هاوڵاتییان دەکات لە کاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی کتوپڕی تەندروستی و هەر ڕووداوێکی نەخوازراو پەیوەندی بکەن بە فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ١٢٢.