کاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی ١٢٩ی یەکێتی نوێترین ئاماری دەنگدانی تایبەتی راگەیاند و باسی لەوەکرد، کە یەکێتی ٣١ هەزار دەنگی زیادی كردووە.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ كاروان گەزنەیی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كەلە بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبەكەی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، رایگەیاند" ساڵی ٢٠٢١ یەكێتی نیشتمانی كوردستان ٢٤ هەزار و ٦٣٣ دەنگی تایبەتی لە پارێزگای سلێمانی بە دەستهێناوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٤ بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ٤٩ هەزار و ٤١٢ دەنگی هەبووە".
وتیشی" لە پارێزگای هەولێر یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ساڵی ٢٠٢١، ١٠ هەزار و ٢٦٤ دەنگی هەبووە، ئێستا ١٦ هەزار و ٣٣١ دەنگی هەیە، لە پارێزگای دهۆك ساڵی ٢٠٢١، یەكێتی دوو هەزار و ٢١٥ دەنگی هەبوو، بەڵام بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ، دوو هەزار و ٥٥٣ دەنگی هەیە".
كاروان گەزنەیی باسی لەوەشكرد" لە پارێزگای هەڵەبجە ساڵی ٢٠٢١ ، هەزار و ٢٣٠ دەنگی هەبوو، ئێستا هەزار و ٨٠٧ دەنگی هەیە".
ئەمە لە کاتێکدایە کە تا کوێ دەنگدانی گشتی تەواودەبێت ئەنجامی دەنگدانی تایبەت راناگەیەندرێت و هەروەها تا ئێستا نە پارتی و نە نەوەی نوێ لەسەر ئەم زانیارییانە هیچیان بڵانەکردووەتەوە.
بۆ بینینی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە سەردانی پەیجی سپی بکەن: