سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە پەیامێکدا داوا ؛لە خەڵک دەکات کە بە لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات دەنگ بدەن و دەڵێت" پارتی و یەکێتی ترساون".
ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لاهور شێخ سەرۆکی لیستی بەرەی گەل پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت " بەرەی گەڵ کۆکەرەوەی هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵاتە و زورینەی ئەو دەنگانەی دوێنێ کە پوچەڵ کراون هی بەرەی گەل بوو".
وتی" پارتی و یەکێتی لە دەنگدانی گشتیدا وەزعیان خراپ دەبێت و ئەوەی من دوێنێ بیستوومە هەردووکیان ترساون، دوومانگە راهێنان بە هێزە ئەمنییەکان دەکەن کە دەنگ بە لایەنێکی دیاریکراو بدەن، داواکاری خەڵ حوکمرانییەکی دادپەروەرە".
هەروها وتیشی " هێزە ئەمنییەکان دەتوانن داوا لە کەسوکاریان بکەن کە لە دەنگدانی گشتیدا تۆڵە بکەنەوە و یەکێتی بەشێوەیەکی ناشیرین و قیزەون لاسایی پارتی دەکاتەوە".
راشیگەیاند" پارتی و یەکێتی بەهەردووکلیان نەیانتوانیوە ٥٠٪ دەنگی هێزە ئەمنییەکان ببەن، بە پشتیوانی خەڵک سەرکەوتنی گەورە تۆمار دەکەین و داواکارم لێیان دەنگ بدەن بە لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات".
ئەمە لە کاتێکدایە کە تا کوێ دەنگدانی گشتی تەواودەبێت ئەنجامی دەنگدانی تایبەت راناگەیەندرێت.