هێمن هەورامی: لە ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بە ٣٦ هەزار دەنگ لەپێش یەکێتین

هێمن هەورامی، سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی لەبارەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە هەموو بنکەکان بریکاریان هەبووە کە ژمارەیان ١٦٥ بنکە بوو، بە کۆی گشتی لە دەنگدانی تایبەت ١٧٩ هەزار و ٣٢٦ دەنگی دروست دراوە کە  پارتی ٨٦ هەزار و ٧٧٥ دەنگی بەدەستهێناوە و  یەکێتی ٥٠ هەزار و ٧٧٦ دەنگی هێناوە و بەو جۆرە پارتی بە ٣٦ هەزار دەنگ لەپێش یەکێتییەوەیە.
هێمن هەورامی جەختی لەوەش کردەوە، پارتی بەراورد بە خولی پێنجەم ٢٤ هەزار دەنگی زیاتری لە هەڵبژاردنی تایبەت هێناوە

  • لە هەڵبژاردنی تایبەت ٢١٥ هه‌زار و ٩٦٠ ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، بەکۆی گشتی لە هەرچوار بازنەی هەڵبژاردن (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) ڕێژەی بەشداریکردن ٩٧ ٪ بوو، سەرجەمیان له‌ ١٦٥ بنكه‌ی ده‌نگدان و ٧٤٩ وێستگه‌ ده‌نگیان دا.



PM:09:03:19/10/2024