شاسوار عەبدولواحید: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین دەسەڵات بگۆڕن و نەوەی نوێ هەڵبژێرن

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە داواکارییەکی ئاراستەی دەنگدەرانی کوردستان کرد و رایگەیاند، لە ڕۆژی دەنگدان دەسەڵات بگۆڕن و بۆ ژیانێکی باشتر دەنگ بە نەوەی نوێ بدەن، چونکە پلانی باشترکردنی دۆخی هاوڵاتیانیان هەیە، بەڵام پارتی و یەکێتی هیچ پلانێکیان نییە.

ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تشرینی یەکەم، شاسوار عەبدولواحید لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا باسی لەوە کرد، پارتی و یەکێتی لە دەنگدانی تایبەتدا ٣٠٠ هەزار دەنگیان لەدەستچووە و سبەی یەکشەممە دواین هەلە پێویستە هەمووان بەشداری هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بە نەوەی نوێ بدەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، نەوەی نوێ چەند بەهێزبێت ئەوەندە رێگریی دەکەن لەگەندەڵی و ژیانی هاوڵاتیان باش دەکەنەوە . وتیشی، "ئاشکراکردنی دەنگ درۆیە و دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان باشترین بەڵگەیە".

لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنیشەوە، شاسوار عەبدولواحید ئەوەی خستە روو، لەم بانگەشەیەدا پارتی و یەکێتی هیچ بەرنامەیەکیان نەبوو بۆ باشتر کردنی ژیانی هاوڵاتیان.




PM:09:51:19/10/2024