وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان: بڕیارمانداوە ببینەوە بە ئۆپۆزسیۆن

دلێر عەبدولخالق وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، سبەینێ رۆژێكی گرنگە بۆ بۆ پرۆسەی حكومڕانی و گەڕاندنەوەی ئیرادەی خەڵكی هەرێمی كوردستان، و نوێكردنەوەی ڕەوایەتی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم، هاوکات وتیشی سبەینێ ٢٠ـی تشرینی یەکەم هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و پەرلەمانیكی نوێ بۆ قوناغێكی نوێی سیاسی هەرێم هەڵدەبژێرن.

دلێر عەبدولخالق ئاماژەی بەوەشدا، ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێكی چارەنوسازە و بەشداریكردنی هاوڵاتیان و دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان بەرێژەیەكی بەرز نیشانی دەدات كە گۆڕانكاری ئەرێنی بە ئاڕاستەی وەڵام دانەوەی داخوازی و خواستەكانی هاوڵاتیان، چین و توێژەكان دروست دەبێت.

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان دووپاتیشیکردەوە، بزوتنەوەی گۆڕان خودای گەورە و خەڵكی هەرێمی كوردستانی هەیە، بۆیە داواكارین لە هاوڵاتیانی هەرێم سبەینێ لە كەرنەڤاڵی دیموكراسیدا پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕان بكەن بۆئەوەی بەشێوەیەكی راستەقینە نوێنەرایەتیی داخوازییەكانتان بكات و بۆ قۆناغی داهاتوو دەبێت بە ئۆپۆزسیۆن.




PM:11:41:19/10/2024