سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگیدا و هیوای خواست لەم دەنگدانەدا سەرکەوتن بۆ خەڵكی کوردستان بەدیبێت وتیشی "پاداشتی خزمەت و راستگۆیی بدەنەوە."
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی لە بنکەیەکی دەنگدان لە پیرمام دەنگی دا، وتی "هەر هاوڵاتییەک مافی دەنگدانی هەبێت، ئەمڕۆ بەشدار بێت لە دەنگدان بۆ دیاریکردنی نوێنەری خۆیان بۆ پەرلەمان و، دیاریکردنی حکومەتی داهاتووی خۆیان."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای خواست "ئەم هەڵبژاردنەی ئەمڕۆ لە کەشێکی ئارام و بێکێشەدا بەڕێوەبچێت."
مەسرور بارزانی لە وتەکانیدا جەختی کردەوە لەوەی "هیوادارم ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان پاداشتی خزمەت و راستگۆیی بدەنەوە و سزای ئەو لایەنانەش بدەن کە یاری بە چارەنووس و مافی خەڵکی کوردستان دەکەن. هیوادارم سەرکەوتن بۆ خەڵکی کوردستان بێت و دڵنیاشم کە خەڵکی کوردستان سەرکەوتوو دەبێت."