لاهور شێخ جەنگی: دەنگدان دەتوانێت گۆڕانکاری ڕیشەیی بکات

سەرۆکی بەرەی گەل داوای لە هاوڵاتییان کرد بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن و ڕایگەیاند" دەنگدان دەتوانێت گۆڕانکاریی ڕیشەیی بکات".

لە دوای کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەراندا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی پارت و لیستەکان هاوشان لەگەڵ هاوڵاتیاندا چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل  لەگەڵ خێزانەکەی لە بنکەی مەشخەڵانی سلێمانی دەنگی دا و، پەیامێکیشی ئاڕاستەی دەنگدەران کرد.

لاهور شێخ جەنگی داوای لە دەنگدەران کرد بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن، بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ئەمڕۆ وەک جەژن ببینن.

لاهور شێخ جەنگی ئەمڕۆی بە ڕۆژێکی مێژوویی ناوزەند کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە پێیوایە ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانکاری ڕیشەیی دروست دەکات.



AM:09:59:20/10/2024