نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایدەگەیەنێت" هەڵبژاردنی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان بەڵگەن لەسەر ئایندەیەکی گەش بۆ کوردستان و تەواوی عێراق".
محەمەد حەسان نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆنامی) لە عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر ڕایگەیاند" ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژوییە لە هەرێمی کوردستان، هیوادارین پرۆسەکە بە هێمنی و ڕێکوپێکی بەڕێوەبچێت، ئەوەش سەلمێنەری شارستانێتی خەڵکی کوردستانە".
وتیشی" نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات".
دەشڵێت" خەڵکی کوردستان شایستەی هەموو ئاسایش و سەلامەتین".
محەمەد حەسان باسی لەوەشكرد، ئەوەی ئەمڕۆ دەکرێت، بەڵگەن لەسەر ئایندەیەکی گەش بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان و عێراق.